هەرێم نیوز
بۆ ماوەی سێ رۆژ لە هەموو داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومیی هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاوە پشوی فه‌رمی راگەیەنرا.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و پشتبه‌ستن به ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ (7و 8 و 9ی شوباتی 2023)، له هه‌مو داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومیی هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، پشوی فه‌رمی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، "جگه له ئێشكگریی هه‌ردو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی له به‌رده‌وامیدان به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و حاڵه‌تی له‌ناكاو، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".