هەرێم نیوز
حکوومەتی عێراق بڕیاری دا، ڕۆژی 16ـی ئەم مانگە، بە بۆنەی یادی کیمیایبارانی هەڵەبجە بکرێتە پشووی فەرمی.
ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، "بڕیاردرا ڕۆژی یەکشەممە 16ی ئازاری 2025 دەوامی فەرمی ڕابگیرێت، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی ئەو تاوانانەی ڕژێمی سەدام بەعسی دژی گەلی عێراق ئەنجامیاندا، کە بریتی بون لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە، ئەنفال، گۆڕی بەکۆمەڵ، ڕاپەڕینی شەعبانی، تیرۆرکردنی زانایان، و بەئامانجکردنی حزبەکان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بڕیاری ڕاگه‌یاندنی پشوی فه‌رمی بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (1/یەکەم/ل) لە یاسای پشوی فەرمی ژمارە (12)ی ساڵی 2024ه.
له هه‌رێمی كوردستانیش ڕۆژی 16ی ئازاری ئه‌مساڵ كرایه پشو
هاوكات له هه‌رێمی كوردستانیش ڕۆژی 16ی ئازاری ئه‌مساڵ كرایه پشو، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مینجاره له‌وه‌ته‌ی ئه‌و كاره‌ساته ڕویداوه، به‌ڵكو له ساڵانی ڕابردو له كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌رۆ به خوله‌كێك وه‌ستان ڕێز له قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌گیرا.