دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک ڕوونکردنەوە دەدات

هەرێم نیوز 

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، رایگەیاند، شاندی دانوستانی حكوومەتی فیدراڵ، ڕایگەیاندووە بەربەستی یاسایی بۆ گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانیەکان بۆ سەر میلاكیان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10/3/2025، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتمان بەمەبەستی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە کودستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ ، چەند جارێک سەردان و کۆبوونەوەی ئەنجامداوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و دارایی عێراقی فیدراڵ ، کە داواکاری گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەمان پێشکەشکردوە و پێداگیر بووین کە مافی داراییان زامن بکرێت و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام بدرێت.

دەشڵێت، بەڵام شاندی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندین کە رێگری یاسایی هەیە بە گوێرەی ماددەی ٧٧ ی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن ، لەم بارەیەشەوە ئەم ڕێگرییە یاساییەیان لە کۆنوسدا واژۆکردوە و ئاراستەی بەرێز سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP