هەرێم نیوز
بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له رۆژئاوای
كوردستان كرایه ئامانج و ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێت، زیانی گیانی نه‌بووه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ـی تشرینی دووه‌می 2022،
بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له شاری شه‌دادی رۆژئاوای كوردستان كرایه
ئامانج. له‌وباره‌یه‌وه، سوپای ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، هێرشه‌كه
له رێگه‌ی دوو مووشه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه و زیانی گیانی نه‌بووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌مڕۆ
بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، لێكۆڵینه‌وه‌یان له شوێنی
ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان كردووه و توانیویانه مووشه‌كێكی دیكه بدۆزنه‌وه كه
نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ هه‌یینی 25ـی تشرینی دووه‌می
2022، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی
سوپای وڵاته‌كه‌ی له "باكووری سووریا" بۆ دروستكردنی پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منییه
له رۆژئاوا تا رۆژهه‌ڵات به‌درێژایی سنووری باشووری توركیا.