هەرێم نیوز
سعودیه رۆژی وهستانی حاجیان لهسهر كێوی عهرهفات و یهكهمین ڕۆژی جهژنی قوربانی دیاری کرد و رایگەیاند، ٩ی 7 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.، هەریەكە لە دیوانی وەقفی سوننی عێراق و وەزارەتی ئەوقافی هەرێم جەژنی قوربانیان دیاری كرد، بەڵام سیستانی ڕۆژی دواتر دەكات بە جەژن.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، ڕۆژی 8ی 7 وەستانی حاجیانە لەکێوی عەرەفە و ڕۆژی 9ی 7 یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە.
لای خۆشیەوە، دیوانی وەقفی سونی لە عێراق رایگەیاند، سبەی پێنج شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی (زولحیجە)یە و ڕۆژی هەینی داهاتوو عەرەفەیه و ڕۆژی شەممە 2022/07/09 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئایەتوڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كە ئەم ئێوارەیە مانگ نەبینراوە و سبەینێ تەواوكەری مانگی كۆچی دەبێت و ڕۆژی هەینی یەكەم ڕۆژی مانگی (زولحیجە) دەبێت و بەوهۆیەوە ڕۆژی یەك شەممە 10ی 7 دەبێتە جەژنی قوربان.