دواین هەواڵ

کوردستان‌

 09/03/2022

دەرگای دامەزراندن لەپارێزگای هەڵەبجە دەكرێتەوە

هەرێم نیوز 

بەبڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ١٥ فەرمانبەر لە پسپۆڕی جیاواز بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار و فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە دادەمەزێت.

سەنگەر عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند،"ڕەزامەندیمان وەرگرتووە لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بە دامەزراندنی ١٥ فەرمانبەر لە پسپۆڕی جیاواز کە پێویستمان پێیەتی، بە مەبەستی چارەسەرکردنی میلاک کە گەورەترین کێشە بوو بۆمان، ھەروەھا ھەنگاوێکی گرنگی حکوومەتە بۆمان".

وتیشی،سوپاسی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین، ھەوڵی ئەوە دەدەن فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە دەست بەکاربێت و خزمەت بکات.

راشیگەیاند، لە ڕێگەی فۆرمێکی ئۆنلاین فۆرم بۆ ئەو کەسانە پڕدەکەینەوە کە خواستی دامەزراندنیان ھەیە و مەرجەکان دەیانگرێتەوە، بەیانی ١٠ ئادار لە پەیجی فەرمیی فەرمانگەکەمان بەردەست دەبێت، ئەو کەسانەی زۆرترین خاڵیان ھەبێت ھەڵیان دەبژێرین و داواکارییەکەی قبووڵکراو دەبێت، ساڵی دەرچوون و کەسوکاری پلەیەکی شەھید و کۆنمرە.

دەشڵێت:"ئەو پسپۆریانەی کە پێویستیان پێیانە بریتییە لە  ئەندازیاری شارستانی و یاسا و کارگێڕی و ئایتی و زانستی ژینگە و ژمێریاری، ئەندازیاری کشتوکاڵ و بایۆلۆجی و کۆمپیوتەر و ژمێریاری،  ھەروەھا مەرجی سەرەکیش دەبێت دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجەبن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP