سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
کوردستان
17/07/2021
گۆڕان: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تاوتوێی گۆڕینی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌مان ده‌كه‌ین
هه‌رێم نیوز
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رۆكی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان دروستمانكردوه.
ئه‌وه‌شی وت: "پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و ناوبانگی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه بۆ پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن لە دواى دروستبونی کێشەکان، سودی لێ نابینرێــــت و له حاڵه‌تی مانه‌وه‌ی، له‌وانه‌یـــه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌سته‌وه بدات كه ئێمه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین."
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ده‌رباز محه‌مه‌د، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندی گۆڕان، رێپێدراوی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یه له كۆمسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ئیداری و یاسایی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی هه‌یه‌و له‌وباره‌یه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نابێت.
هاوكات رونیشیكرده‌وه، كه سه‌باره‌ت به گۆڕین و ده‌ستنیشانكردنی هه‌ركه‌سێكی تر بۆ سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێتیه‌كه كه به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، بافڵ تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گۆڕان و پرس و راوێژی ده‌بێت و تاكلایه‌نه هیچ هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه هه‌ڵناگرێت.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 10-1-2021 به‌ڕێوه‌بچێت.
20-6-2021 بەئامادەبونی لێپرسراوانی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی رێككەوتنی پێكهێنانی هاوپەیمانی هەڵبژاردن و بەیەكەوە كاركردن لەنێوان هەردو حیزبەكەدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئیمزاكراو لاهور شێخ جه‌نگی كرا به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه.
رۆژی 30-4-2021 به ره‌سمی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوپه‌یمانێتیه‌كه تۆماركرابو.
رێككه‌وتنه‌كه به‌شێوازێكه یه‌كێتی و گۆڕان یه‌ك تیمی بانگه‌شه‌و هه‌ڵبژاردنیان ده‌بێت و كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كانیان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانیش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لایه‌نی دیكه‌ش لێكتێگه‌یشتنیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه.
له 8-7-2021 كێشه‌و ململانێ له نێوان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی، سه‌ریهه‌ڵدا، كه كۆنترۆڵكردنی ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و داخستنی میدیاكانی لاهور شێخ جه‌نگی لێكه‌وته‌وه، سه‌ره‌نجام 15-7-2021 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوه‌وه تێیدا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لاهور شێخ جه‌نگی، سازشی له‌سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی كرد بۆ بافڵ تاڵه‌بانی، هاوكات بڕیاریشدراوه له زوترین كاتدا په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه‌كه هه‌موار بكرێته‌وه‌و تێیدا كۆتایی به سیسته‌می هاوسه‌رۆكی بهێنرێت.
به‌وپێیه‌ش تا هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه، لاهور شێخ جه‌نگی ناسناوی هاوسه‌رۆكی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له روی كردارییه‌وه هیچكام له ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشوتری نامێنێت.
رۆژی 12-7-2021، بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جەنگی كۆبوه‌وه سه‌باره‌ت به گرژییه‌كان، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕاسته‌وخۆ پێشنیازێكی خستبوه به‌رده‌م لاهوری شێخ جه‌نگی و داوای لێكردبو، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕادەستی ئەو بكرێت و كۆتایی بە سیستمی هاوسەرۆكایه‌تی بهێنرێت‌و دۆخی یه‌كێتی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سكرتێری گشتی، له‌به‌رامبه‌ریشدا لاهور شێخ جه‌نگی به‌و داواكارییه ڕازینه‌بوبو، ڕه‌تیكردبوه ئه‌وه قبوڵ بكات و وتبوی:"شتی وا هه‌رگیز قبوڵ نییه".
ئه‌مڕۆ 17-7-2021، به نوسراوی ره‌سمی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی له لاهور شێخ جه‌نگی وه‌رگرته‌وه‌و راده‌ستی بافڵ تاڵه‌بانی كرد.
هەواڵی پەیوەندیدار
38 خولەک پێش ئێستا
قایمقامیەتی سلێمانی ئاگادارییەک سەبارەت بە پێدانی پارەی مۆلیدە ئەهلییەکان و قەرزی کۆن بڵاو دەکاتەوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا
رانیە: كه‌سێك گیانی لە ده‌ستدا و ٦ كه‌سی تر برینداربوون
8 کاتژمێر پێش ئێستا
دژەتیرۆری کوردستان: پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر خرانە خوارەوە.
هەواڵی زیاتر
2 رۆژ پێش ئێستا
عەلی زەیدی: ئامۆژگاریی ترەمپم کرد
2 رۆژ پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی داشکاندنی سزای هاتوچۆ، ڕێژەی کەڵەکەبووی کارەبا و مۆڵەتی بێمووچە کۆدەبێتەوە
3 رۆژ پێش ئێستا
پارێزگاری هەولێر: هەر بەنزینخانەیەک نرخ یان کوالێتی بشێوێنێت ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە
زۆرترین بینراو
1
3 رۆژ پێش ئێستا
پزیشکیان: لەگەڵ موجتەبا خامنەیی کۆبووینەتەوە و بڕیارمانداوە کۆتایی پێ بهێنین!
2
5 رۆژ پێش ئێستا
وەزیری دەرەوەی ئێران دان بە هەبوونی درزێکی ئەمنیی گەورە لە ناو پێکهاتەی بڕیاردانی وڵاتەکەیدا دەنێت
3
4 رۆژ پێش ئێستا
ئێران: پێشنیازی نوێ بۆ ڕاگرتنی شەڕ پێمان گەیشتووە و دەرگامان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا کراوەیە
4
4 رۆژ پێش ئێستا
واشنتن پۆست: ئەمریکا ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان دژی ئێران دەکات
5
1 رۆژ پێش ئێستا
بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پلەی سەدان ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆ بەرز کرایەوە
6
6 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە ئیسپانیا و ٢٠ هەزار کەس لە فەرەنسا ماڵەکانیان جێهێشتووە.
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP