لە دیداری مێری، تێگەشتنی نوێم بۆ قۆناغێکی تازە لە ھەرێم بەدی کرد، لەکۆی قسەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، تێگەیشتنەکەم لەوەدا بینی کە دیوارەکانی قەیران بەرز نین.
من ئەم چیرۆکەم خوێندووەتەوە کاتێک گەلان ھەنگاو بۆ باشترینی داھاتوو دەنێن، ئەمە هەمان ئەو چیرۆکەیە کە ٦٠ ساڵ لەمەوبەر لە کۆریای باشوور ھەیە.
هەمان ئەو چیرۆکەیە کە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر لە سەنگاپور ھەیە.
هەمان ئەو چیرۆکەیە کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر لە ڕواندا ھەیە. ئێمەش چیرۆکێکی وەھامان لەم سی ساڵەی رابردوو ھەیە.
چیرۆکی گەلێک کە سێ دیوار دەڕووخێنێت:
- دیواری ترس.
- دیواری گومان.
- دیواری دابەشبوون.
لە کۆریا، پارک چونگ-هی هاواری کرد: "ئێمە ئەنجامی دەدەین."
لە سەنگاپور، لی کوان یو هاواری کرد: "ئەقڵمان سەرمایەمانە."
لە ڕواندا، پۆل کاگامی هاواری کرد: "یان پێکەوە دەژین، یان پێکەوە دەمرین."
لێرەش لە کارەکتەرێک کە چیرۆکی بونیاتنانی لە ئاوەدانی و دیپلۆماسی و گەشەکردن ھەیە، کە نێچیرڤان بارزانی یە، دەنگێکی نوێتر لە دوای ھەڵبژاردن بۆ قۆناغێکی نوێی ھەرێم دەبیستین.
با سەیری مێژوو بکەین:
ھەرێمی کوردستان قۆناغی یەکەمی بڕی: ١٩٩١-٢٠٠٣
دیواری ترسی ڕووخاند.
هەروەک کۆریا لە ١٩٦١-١٩٧٠.
هەروەک سەنگاپور لە ١٩٦٥-١٩٧٥.
ھەرێمی کوردستان قۆناغی دووەمی بڕی: ٢٠٠٣-٢٠٢٣
دیواری گومانی ڕووخاند.
هەروەک کۆریا لە ١٩٧٠-١٩٨٠.
هەروەک سەنگاپور لە ١٩٧٥-١٩٨٥.
ئێستا لە بەردەم قۆناغی سێیەمداین.
نەمانی دیواری دابەشبوون.
هەروەک کۆریا لە ١٩٨٠-١٩٩٠.
هەروەک سەنگاپور لە ١٩٨٥-١٩٩٥.
دوای ئەوە چی دێت؟
کۆریا سامسۆنگ و هیوندای دروست کرد.
سەنگاپور بووە ناوەندی داهێنانی جیهانی.
ڕواندا بەرەو ٢٠٥٠ هەنگاو دەنێت.
ئەی کوردستان؟
براوەی نۆبڵ، جۆزێف ستیگلیتز، پێی وایە "هیچ وڵاتێک بەهۆی ئابوورییەوە شکست ناهێنێت."
کەوایە ھەرێم دەتوانێ لەم قۆناغە بەھێزتر بێت:
کاتێک خەڵک لە ترسی شکست بەهێزتر دەبن.
کاتێک سەرکردەکان لە گومانی ڕابردوو فێر دەبن.
کاتێک کۆمەڵگە لە دابەشبوون تێدەپەڕێت.
کاتێک سەرۆکی ھەرێم ھیوای بە گەنج و گەل ھەیە کە ئامادەن بۆ قۆناغێکی نوێتر ھەنگاو بنێن، ئەمە رێک ھیوایەکە کە موعجیزەی ئابووری و پێشکەوتن و سەقامگیری زیاتری بۆ داھاتووی ھەرێم لێ دەخوێنرێتەوە.