دواین هەواڵ

دوو زانیاریی گرنگ لەبارەی پرسی ئاشتی لە توركیا

‌كارزان گلی

پێش 1 هەفتە

دەم پارتی نەرمییەكی زۆری نواندوە بەرامبەر بە چەند مادەیەكی دەستوور، كە بەلای توركەكان تابۆیە، نموونە مادەی ١ تا ٤، كە لەو مادانەدا ئەوە جێگیر كراوە، لە زمانی توركی زیاتر هیچ زمانێكی تر قبوڵكراو نییە، هەروەها لە نەتەوەی تورك زیاتر هیچ نەتەوەیەكی تر قبوڵكراو نییە، سیستەمی سیاسیش لە توركیا دەبێت عەلمانی بێت.

وەكوو ئەوەی چەند سەركردەیەكی دەم پارتی قسەیان بۆ (BBC) كردووە، ئەوان كێشەیان لەگەڵ ئەو چوار مادەیەدا نییە، بەڵكوو بابەتی ئەوان هاووڵاتیبوونە، كە لەمادەی ٦٦ی دەستووری توركیادا هاتووە، (یەكسانی هاووڵاتیبوون)، دەیانەوێت وەكوو هاوڵاتییەكی تورك، لە هەموو شتێك یەكسان بن.

رەنگە دەمیرتاش ئازاد بكرێت

بەر لەوەی لە پەرلەمانی توركیا لیژنەیەك دروست ببێت و چەند یاسایەك رێكبخەنەوە و چەند یاسایەكی تازەش بۆ پرسی ئاشتی دەربكەن، دەم پارتییەكان پێیانوایە، سەرەتا دەتوانن بەبێ یاسا چەند هەنگاوێك بهاوێن، ئەو هەنگاوانەش نییەت پاكی حكوومەتی توركیا بەرامبەر بە ئاشتی دەردەبڕێت.

بۆ نموونە، هەموو ئەو شارەوانییانەی دەم پارتی كە قەیوم كراوە، بگەڕێندرێتەوە و ئەو سەرۆك شارەوانییانەی دەستگیر كراون ئازاد بكرێن.

ئەوەی زۆر گرنگە و باكوورییەكان چاوەڕێی دەكەن، ئازادكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپەیە، كە ئازادبوونی ئەو، خزمەتێكی زۆر بە پڕۆسەی ئاشتی دەكات لە توركیا.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی ئەو بابەتە شیكارییە، ئێوارە لە ماڵپەڕی (باسنیوز) بڵاوی دركەمەوە و دەتوانیت بیخوێنێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP