مێژوو گه‌واهیده‌ره زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌یه به هۆی به زۆر لكاندنی خاك و نه‌ته‌وه‌یی كورد به چوار ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌ب و فارس و توركه‌وه ، هه‌میشه هه‌وڵی بێده‌نگكردنی ده‌نگی رزگاریخوازی و كپكردنی دراوه و زۆرجاریش نه‌یارانی كورد ، بوون و شوناس و ویسته ره‌واكانی كوردیان به‌ڕێگه و شێواز و ویستی خۆیان شێواندووه ، تا كو به دیدگایه‌كی تاریك و ناشیرین نه‌ته‌وه‌ی كورد و دۆزه ره‌واكه‌ی وێنا بكرێت، به‌هۆی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه سته‌مكارییانه و هه‌وڵه دوژمنكارانه‌یه به‌رامبه‌ر به كورد وكوردستان ، ده‌یان ساڵ بۆ كورد نه‌ره‌خساوه تا كو ده‌نگ و شوناسه‌كه‌ی بگاته ناوه‌نده بریار به‌ده‌سته‌كان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان ناوچه‌كه و جیهان .
قۆناغی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، زۆر هه‌ستیار و مێژووییه ، هه‌موو دونیایان چاویان له سه‌ر ڕۆڵ و پێگه وداهاتووی دۆزی كورده ، لێره‌دا گرنگه راگه‌یاندنی كوردی، پشت له به‌رژوه‌ندی و ئاراسته حزبییه‌كان بكات ، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی له پێناو ئامانجه سیاسییه‌كانی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی بێت ، كه ده‌یان ساڵه پێناویدا خه‌بات و تێكۆشان ده‌كات .
به‌ڵام دوای چه‌ندین ساڵ له پێشكه‌وتنی ته‌كنۆڵۆژیا و گۆرانكارییه سیاسی و هاتنه ئارای كه‌شوهه‌وایه‌كی له بارتر ، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ، توانی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌ستی به ئامێره‌كانی راگه‌یاندن چ ڕادیۆ و چ رۆژنامه و بواره‌كانی تر بگات ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ و مێژو و شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه هه‌میشه هه‌وڵی قڕكردن و له‌ناوبردن ونكۆلێكردن له سه‌ر خاك و نیشتیمانی خۆی دراوه بگه‌ێنێته هه‌موو دونیا .
به‌تایبه‌تی كه ، ئه‌مرۆ میدیا به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ، به‌و هۆكاره گرنگ و كاریگه‌رییانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه ڕۆڵی هه‌یه له ئاشتی و جه‌نگدا له سه‌ر هێز و مۆڕاڵی سوپا و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ش ، ئه‌وه‌ش به پێی ئه‌و پێشكه‌وتنانه كه ڕووی زانستی و ته‌كنۆلۆژیاوه به‌دی هاتوون و لێكه‌وته‌كانی زیاتر و به‌رفراونتر بوونه .
ده‌مهه‌وێت بڵێم كه ، گرنگه وكاتی ئه‌وه‌ش هاتووه كه میدیایی كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی له خزمه‌ت به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی كوردوكوردستان و ئامانجه سیاسییه‌كانی بێت كه ده‌یان ساڵه له پێناویدا خه‌بات و قوربانی بۆ ده‌به‌خشێت .
راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی كورد " هه‌ره‌چه‌نده توانا داراییه‌كانی كه‌متره " به‌تایبه‌تی له ڕووی ده‌ستگه‌یشتن به ئامێر و ته‌كتۆلۆژیاوه ، به‌ڵام له قۆناغه هه‌ستیاره‌كاندا هه‌نگاویی باش و گرنگی بۆ گه‌یاندن ده‌نگ و ره‌نگی رزگاریخوزای و سه‌ركه‌وتنه‌كان وه‌ك پردێك بووه له نێوان هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانی و جه‌ماوه‌ر ، توانیوێتی سته‌مكارییه‌كان و كاره نامرۆڤاییه‌تییه‌كانی داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان بگه‌ێنێت ، له‌گه‌ڵ ناساندنی شوناس و كه‌لتوور و مێژوو و ڕه‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌و راستییه‌ی كه ، میدیایی بزاڤی رزگاریخوازی كوردوكوردستان ، توانیوێتی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له رووی میدیایی به‌هه‌موو جۆره‌كانی ، رۆژنامه‌ی كاغه‌زی، رادیۆ ، كه‌ناڵی لۆكاڵی و ئاسمان و سۆشیاڵ میدیا بدات .لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ، ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن له كوردستان نه‌ك له پرسه نه‌ته‌وه‌یی ونیتشیمانییه‌كان لایانداوه ، به‌ڵكو زاڵ بوونی به‌رژوه‌ندی حزبی و كه‌سی به سه‌ر میدیاكاندا ، زیانی به پرسی كوردپه‌وه‌ری و دۆزی كورد گه‌یاندووه .
لێره‌دا ئه‌وه‌ی له ده‌زگه راگه‌یاندنه‌كان و به‌تایبه‌تی میدیایی كورد ده‌بینرێت ، به سه‌ر چه‌ند به‌شێكدا دابه‌شبوونه كه بریتین :
یه‌كه‌م ،، میدیاییه‌ك كه ڕاسته‌وخۆ وناڕاسته‌خۆ مه‌رام و خه‌ونی دوژمنان وناحه‌زانی كوردستان دژ به گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات.
دووه‌م ،، میدیاییه‌كی تر له پێناو ده‌ستكه‌وتی ماددی و بازرگانیكردن ، هه‌رگیز ڕه‌چاوی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ناكات .
سێیه‌م ،، میدیاییه‌كی تر هه‌یه ، كه ئاراسته‌ی حیزبی به‌سه‌ریدا زاڵه و هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی پێچه‌وانه ویسته‌ره‌واكانی گه‌لی كورده.
چواره‌م ،، میدیایه‌كی دیكه هه‌یه ، وه‌ك زمانحاڵی دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی كورده و هه‌میشه له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن و تێكۆشاندایه .
پێنجه‌م ،، میدیاییه‌كی دیكه‌ش هه‌یه ، هه‌وڵ ده‌دات هه‌میشه خۆی له پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێلایه‌ن پیشان بدات ، ته‌نها بیر له به‌رژوه‌ندی خۆی ده‌كاته‌وه ، بێ ئاگا له‌وه‌ی ، بێلاه‌نی بۆ پرسێكی گرنگی و چاره‌نووسسازی وه‌ك دۆزی كورد ، ته‌نها خزمه‌ت به به‌رژوه‌ندییه‌كانی نه‌یارانی كوردستان ده‌كات .
لێره‌دا گرنگه ،هه‌موو ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندنی كوردستان ، به ڕه‌چاوگرتنی ره‌وشی ئێستای ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ستیاری دۆخه‌كه ، هه‌موو ئامانج و هه‌وڵه‌كانیان له پێناو گرنگیدان به پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان بێت ، له پێناو پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كان و هه‌نگاونان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و ئامانجه مه‌زنه‌كانی كورد وكوردستان .