دواین هەواڵ

لەودیوی وەهمەکان; با تەرکیزی کورد لەسەر مانەوە بێت

‌حەسەن ئەحمەد مستەفا

پێش 3 هەفتە


چەندە بەیەقینەوە باس لە دیزاینە گەورەکانی داڕشتنەوەی  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن،   باشترە کورد لەسوریاو عێراق  لەبەر قاپیەیی ئەم  گێڕانەوانە نەوستێت.

 سیناریۆی خەیاڵی و ڕێکخستنەوەی جیۆپۆلەتیکی بەوخێراییە، جا بەرژەوەندی هاوبەشی کورد لەگەڵ ئەمریکاو دۆستەکانی لەناوچەکە بێت، یان بڕینی ئاستەنگەکانی هەستیاری  سیاسەتی تورکیا بەرامبەر کورد، دەشێت خۆ قایلکردنێکی مەترسیدار بێت.
 
 واقیعە سەختەکە وەک خۆی و مەترسیدارتریش ماوەتەوە،  تا ئێستەش هیچ هێزێکی دەرەکی مانەوەی کورد لە پێشینەی بەرژەوەندییەکانی خۆیدا دانانێت.

 لەسەر بنەمای ئەو تێگەیشتنەی کە مانەوە (survival)
 لە هەموو دەستکەوتێکی گریمانەیی لەپێشترە. 
 پشتگیری نێودەوڵەتی بە تایبەتی لە ئەمریکاوە سوودبەخشە بەڵام گرنتی نییە.
ئەگەر بەهای تورکیا وەک هاوپەیمانێک لە خواستەکانی کورد  بۆ ئەمریکا زیاتر بێت، ئەوا هەرگیز درێغی ناکات لە پشتگوێخستنی کورد، دەشێت گریمانەی پێچەوانەشت هەبێت کە لەوانەشە بەرژەوەندی ئەمریکا لە هاوکاریکردنی کورددابێت. 
لەسەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کورد پێویستییەتی سەرنجی لە گفتوگۆی خۆشخەیاڵیانەوە بگۆڕێت بۆ ئامادەکاری پراکتیکی، بەرزکردنەوەی ئامادەیی سەربازی، بەهێزکردنی یەکێتی ناوخۆیی و پێویستی خۆڕاگری لە بەرامبەر فشارە دەرەکییەکان.
 لە ناوچەیەکی ناجێگیردا، تەنیا ئامادەیی خۆت و بەرچاوڕوونیت، سەقامگیری و ئاسایشی کورد و مانەوەی  مسۆگەر دەکات.

بۆ کورد لە عێراق
خێرایی پێشهاتە ناوچەییەکان زۆر زیاترو خێراترە لە ئامادەکارییەکانی عێراق بۆ بەربەستکردنی مەترسییەکان.
 ئەمەی من دەینوسم لە پێگەی چاودێریمەوە، تەنیا دانپێدانانە بەو هەڕەشە گریمانەییانەی کە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشە پەرەسەندووەکان بەهەند وەربگیرێن.
تەحەداکە لەوە زیاترە کە  هەرێم و عێراق لە دزەکردن و پەڕینەوەی ئاڵۆزییەکان لە سنورەوە تەماشای دەکەن و عێراق دیواری بۆ هەڵدەچنێت.
گەرمبوونەوەو بەجوڵەکەوتنی شانە سڕبووەکانی تیرۆرستان وئەنجامدانی کردەی تیرۆرستی لە شارە گرنگەکانی عێراق و هەرێم و پەلاماردانی هێزەکانمان لەو ناوچانەی سیاسەتی تایفی ڕێگەی نەدا باش سەنگەربەندی بکرێت،بەهۆی تینی ئاگری سونییەکانی سوریا مایەی هەڵوەستەی دەست بەجێیە.
هێرشی ئەم دواییەی تەحریر شام نەک هەر بارودۆخە ئەمنییەکانی ئێستای سوریایی تێکداوە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP