عێراق بە ئاسانی نابێتە دەوڵەتی مەدنی سستەماتیکی یاسایی مۆدێرن لەبەرکارایی بیری سەنترالیزمی دیکتاتۆری
و شـۆڤێـنـی و تـەوژمی توندی ئاین و ئاینزایی و لەسەر
هـزری حـوکـمڕانی عـێراقی و دەسـتێـوەردانـی دەرەکـی”
ئەگەر تەماشای ڕابردووی عێراق بکەی لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی هەموو حکومەتەکانی بە کودەتا و ئاگرو ئاسن و خوێن رشتن گۆڕان ، ئاشتیانە کورسی و دەسەڵات دەســتــاودەســت نــەکــراوە .
٢٠٠٣ دەرفەتێکی باش هاتە پێشەوە هاوپەیمانی ئەمریکی ئـەوروپـی کـەنـداوی عـەرەبـی رەزامەندی ئێرانش رژێمی سـەدامـی دیکتـاتۆر روخێنـرا ، خـەڵک وا هەستیـان کرد دەردەسەری و نەهامەتی و هەژاری چەوساندنەوە کۆتایی دێت ، ئاسۆیەکی رووناک لە عێراق هەڵدی ئیتر خەڵک بە شادی و سەرفرازی بێ کێشە دەژین ،
کەچی بەداخەوە وا نەبوو چونکە لایەنەکانی رژێمی خوین ڕێژ و سەرکوتکەری صـەدامیـان ڕوخـاند هـەڵەی گـەورەیـان کـرد لەوانـە : یەکەم/ ئەمریکا و هاوپەیمانان
ئەمریکا کارێکی باشی کرد هاوپەیمانی نیودەولەتی پێکهێنا و سەدام و دارودەستەکەی بەسزای شایەستەی خۆیان گەیاند بەڵام ئەمریکا پلانی نەبوو بۆ دوای روخاندنی رژێم فـەوزا دروسـت بـوو دام و دەزگـای دەوڵـەت تاڵان کرا ، ئەمریکا بەس وەزارەتی نەوتی بۆ بەرژەوەندی خۆی پاراست ، لەبەرنامەی نەبوو دەسەڵات ڕادەستی عێراقیەکان بکات و حکومەتێکی عێراقی کاتی پێک بێت تا هەڵبژاردن دەکرێت ، خۆی بەداگیرکەر ناساندو حاکمی مەدنی سەپاند بەسەر عێراقدا ئەویش پۆل بریمر بوو دەرکەوت زۆر شارەزا نەبوو لە بارودۆخی ناوخۆی عێراق .
ئەمریکا و هاوپەیمانان هەڵەی کوشندەیان کرد کە لە عێراق کشانەوە و عێراقیان ڕادەستی ئێران کرد سەرەرای ئەو هەموو قوربانی و زیانی مادی کە بەریان کەوت دووەم/ عــــەرەبی ســونـنـە
عـەرەبی سـونـنـە سـەرەتـا دوور وەستـان ڕەتیان کردەوە بەژداری حکومەت بکەن دژایەتی حکومەت و هەڵبژاردنیان کرد ، بواریان دا عـەرەبی شیعە بۆشایی ئەوان پڕ بکاتەوە ، بەوشێوەیە ژمارەیەکی زۆر پۆستیان لەدەست چوو بەتایبەتی لە “ناوخۆ” و “بەرگری”و “نەوت”دەرەوە و “دەزگــا ئـەمـنیـەکـان” دواتر سوونە پەرتەوازە بوون و بوونە چەن بەشەوە. سێهەم/عــەرەبـی شیـعـە
عـەرەبی شیعە دەرفەتی زێڕینیان بۆ هەڵکەوت جڵەوی دەسەڵاتیان گرتە دەس خەڵک چاوەڕوان بوون ئەوان حوکمێکی دیموکراتی دادوەرانە بەڕێوە ببەن بە هاوکاری کوردستان چونکە دوو لایەنی سەرەکی سەرکەوتنی پرۆسەی ئازادی عێراق بوون
بەڵام بەداخەوە وادەرنەچوو هەڵەی گەورەیان کرد پەنایان بردە بەر تۆلە سەندنەوە دەستیان دایە کوشتن و ئیغتیالات تا گەیشتە شەری ناوخۆیی تایفی عێراقی عەرەبیان دووبەش کرد کورد و سونەیان بە شەریک قبوڵ نەبووە و نیە و بەڵکو و وەک و بەشدار لە حکومڕانی عێراق حیسابیان بۆ ئەکەن و هەمیشە هەوڵیان داوە ڕیزەکانی کورد و سونە تێک بدەن تا ڕادەیەکش سەرکەوتووبوونە بەڵام ئەم بیرۆکەیە زیانی بە پڕۆسەت سیاسی عێراق و داهاتووی عێراق گەیاندووە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانیش بە نیگەرانیەوە سەیری کراوە هەروەها لە پەیوەندی دیبلۆماسی وڵاتانی عەرەبیان پشتگوێ خست زیاتر بەرەو ئێران رۆیشتن ئەمەش ئەمریکاو هاوپەیمانان و ولاتانی عەرەبی نیگەران کرد ،
دەبوایە حوکمڕانی شیعە داوا لە ئەمریکاو ئەوروپا بکەن پلانێک وەکو پڕۆژەی ماڕشاڵ لە عێراق جێبەجێ بکەن بۆ چاکردنەوەی ژێرخانی ئابوری عێراق.
(:پرۆژەی مارشاڵ پرۆژەیەکی ئابوریەکە سەرۆک ئەرکانی ئەمریکا و وەزیری دەرەی ئەمریکا ڕایان گەیاند دوای جەنگی دووەمی جیهانی بۆ راستکردنەوەی ئابوری ئەوروپا:)
ئەمە جگە پەراوێز خستنی کورد و سوننە لەدەسەڵات هەروەها بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و دزین و پرۆژەی وەهمی ســپـی کـردنـەوەی پــارە . چوارەم/هەلەی کورد
دەبوایە کورد داوای یەکێتی ئارەزوومەندانە
(:إتحاد إختياري:) بکات لەگەڵ عێراق یا کۆنفیدڕاڵی واتە عێراق بکرێتە دوو یا سێ دەوڵەت بۆ کوردو سوننە و شیعە یا کە رازی بوون بەفیدڕالی دەبوایە داوایان بکردایە پێش نوسینی دەستوورو هەلبژاردنی ٢٠٠٥ کەرکووک و شارەکانی تری مادەی ١٤٠ لە مەندەلی و خانەقینەوە تا شەنگال و زوممار بخرێنەوە سەر کوردستان هەروەها لەدەستوریش دەبوایە داوایان بکردایە هەرچی داهاتی ناوخۆ و گومرک دەروازەکان هەیە بۆ کوردستان بێت ،
ئەمە جگە لەوەی داوای بکردایە کوردستان دەسەڵاتی سەربەخۆی بەسەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان هەبێت و مادەی ١١٢ دەستوور کە تایبەتە بەنەوت ڕوونتر بنوسرایەتەوە و دەسەڵاتی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەبوایەو رێژەیەکی دیاریکراوی بدایە بە عێراق ،لەبابەتی پیشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراق دەبوایە لەدەستوور پێداگیری بکرایە لەسەر ژمارەی پیشمەرگەو دابین کردنی چەک و تەقەمەنی و مووچە هەروەها بە نسبەت هێزەکانی ناوخۆ
ئــەم هــەڵـانــەی لایـەنـەکــان نــەبـوایـە بـارودۆخـی
کـوردستـان و عـێـراق بـاشتـر دەبـوو”
کوردیش وردە وردە یەکڕیزی تێک چوو بەتایبەت دوای کۆچی دوایی ڕەحمەتی مام جەلال تاڵەبانی و ڕووداوەکانی شــانــزەی ئـۆکــتــۆبــەری ٢٠١٧
“دژوار فایەق”
ڕاوێژکاری باڵا لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
نوێنەری حکومەتی کوردستان لەلیژنەی مادەی١٤٠لەعێراق