لەسنووری هەر وڵاتێک و دەسەڵاتێک بوونی ئۆپۆزسیۆنی کارا و وشیار زۆر گرنگ و پێویستە، ئەتوانم بڵێم پێویستی ژیانی ڕۆژانەیە ،بوونی ئۆپۆزسیۆن سیمایەکە لە سیماکانی سیستەمی دیموکراتی ،لەهەر وڵاتێک ئۆپۆزسیۆن بوونی نەبێت دیموکەاتیەکەی کەم و کورتە، بەڵکو ئەکەوێتە ژێر پرسیار و گومانەوە.
ئۆپۆزسیۆنێک لەبەرژەوەندی خەڵک و وڵات بێت دەبێت نیشتیمانی بێت بابەتیانە بیر بکاتەوە واقیعیانە هەڵوێست وەربگرێ،هەڵوێستێک دوور لە دەمارگیری لە کینە و بوغزی سیاسی دوور لەتۆڵە سەندنەوە و پیلان و ئاژاوە گێڕی دوور لە ئەجندا و دەست تێوەردانی دەرەکی .
دوو جۆرە ئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانی هەیە
١.ئۆپۆزسیۆنی لەناو پەڕلەمان:لەسیستەمی دیموکراتی و فرە حیزبیدا،هەڵبژاردنی ئازاد دەکرێ ژمارەیەک حیزب و لایەنەی سیاسی و کەسایەتی بێلایەن سەرکەوتن بەدەست دێنن وە ئەچنە ناو پەڕلەمان،براوەی یەکەم ڕادەسپێردرێ بۆ بێکهێنانی کابینەی وزاری ئەوان لەگەڵ حیزب و کەسایەتی و لایەنە سیاسیەکانی ناو پەڕلەمان دەکەونە گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی داهاتووی حکومەت و پێکهێنانی کابینە نوێیەکە،هەندێک لەو حیزب وکەسایەتیانە بەژداری حکومەت دەکەن ڕەزامەندی لەسەر بەرنامە حکومیەکە دەدەن و دەبنە بەشێک لە حکومەت تەحامولی هەموو کارە ئەرێنی و نەرێنیەکانی ئەو حکومەتە دەکەن و بەرگری لەبەرنامەکەی دەکەن تا ئەوکاتەی لە حکومەت بەژدارن.
بەڵام هەندێک لە لایەنی سیاسی و کەسایەتیەکان بەبەرنامە حکومیەکە ڕازی نابن یان بەو پۆستانە ڕازی نابن کە پێیان دەبەخشرێ،دەبنە ئۆپۆزسیۆن وەکو کاری سروشتی خۆیان لەناو پەڕلەمان کاردەکەن بۆ دەرچوواندنی کۆمەڵێک بڕیار لە خزمەتی جەماوەر بێت بگونجێ لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی ئاسایشی نەتەوەیی و قەوارەی دەوڵەت .ڕێگری ئەکەن لەهەر بڕیارێک کە بە بۆچوونی ئەوان دژی بەرژەوەندیەکانی خەڵک و وڵاتە هەروەها وەک و کاری ڕۆژانەی خۆیان چاودێری ئەدای حکومەت دەکەن ڕەخنەی دەکەن لەهەر شوێنێک پێویست بێت خەڵک و شەقام لە کارە نەرێنیەکانی حکومەت ئاگادار دەکەنەوە ئەگەر هەبوو لەسەر بنەمایی یاسایی و مەوزووعی ،لەهەمان کاتدا پڕۆژەی چاکسازی و پڕۆژەی ئەڵتەرناتیف ئەکەنە بەردەست خەڵک و حکومەت ،لەململانێ دەبن لەگەڵ حکومەت و دەسەڵات بەڵام دژی نابن کۆسپی بۆ دروست ناکەن و جەماوەرش چەواشە ناکەن ،کار لەسەر خزمەت گوزاری و مافی هاوڵاتیان دەکەن هەمیشە دوورەبن لە چەواشەکاری لەبەرژەوەندی کەسی و حیزبی و ئەجێندای دەرەکی .
٢.ئۆپۆزسیۆن لەدەرەوەی پەڕلەمان:ئەو حیزب و لایەنە سیاسی و کەسایەتیە سەربەخۆکان ئەوانەی کەدەنگ ناهێنن بۆ پەڕلەمان لەدەرەوەی پەڕلەمان دەبنە ئۆپۆزسیۆن لەململانێی ڕۆژانە دەبن لەگەڵ دەسەڵات -پەڕلەمان -حکومەت چاودێری دەکەن ڕەخنە دەگرن شەقام لەهەڵە و کەمتەرخەمیەکانیان ئاگادار دەکەنەوە ئەگەر هەبوو .بەهەمان شێوەش ڕاگەیاندن و ڕاگەیاندکاران و سۆشیاڵ میدیا و ڕۆژنامە و ڕۆژنامە نوسان و ڕێکخراوەکانی NGO ئەمانەش ئەچنە پاڵ ئەم بەشەی دووەمی ئۆپۆزسیۆن کە لەدەرەوەی پەڕلەمانە هەموویان بەیەکەوە دەبنە ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتیمانی ئەگەر بەم شێوەیە بێت پێویستە دەسەڵات گووێیان لێبگرێ تێبینی و ڕەخنەکانیان بەهەند وەربگرێ و بیکاتە بەشێک لەبەرنامە و چاکسازیەکانی خۆی لەداهاتووە .
ئەم دووجۆرە ئۆپۆزسیۆن بوونە ئەبنە پڕۆژەیەکی نیشتیمانی بۆ خزمەتکردنی جەماوەر ، پاراستنی دەسکەوتەکان خزمەتکردنی ئاسایشی نەتەوەیی چاودێری کردن و ڕەخنەگرتن لە حکومەت و پەڕلەمان .دەسەڵاتی باش و مەوزوعیش ئەوەیە کە گوێیان لێ بگرێ کۆسپ و تەگەرەیان بۆ دروسی نەکات و فشار نەکاتە سەریان لەسەر هەڵوێستەکانیان ڕێز لە هەڵوێست و بۆچونەکانیان بگرێ و لەکوێش گونجاو و پێویست بوو سود لە ڕەخنە و تێبینیەکانیان وەربگرێ .
لەڕاستیدا لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی باش بەهەڵوێستی چاک و واقعی ئەتوانن سرنجی شەقام ڕابکێشن لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو سەربکەون و بچنە نێو حکومەت و پەڕلەمان.ڕاستگۆیی ئەوانیش ئەوکاتە دەرەکەوێ کە چوونە دەسەڵاتەوە کار بەو پڕۆژە و بەرنامە و هەڵوێستەکانی خۆیان بکەن کە جەماوەر ڕێزی لێگرتن پاڵپشتی کردن چوونە دەسەڵاتەوە ،نەک کە سەرکەوتن کاربۆ گیرفان و بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی بکەن .
لەکۆتایدا ئەڵێم لەهیچ شوێنێکی دوونیادا نەبووە و نیە لایەنەی سیاسی یان کەسایەتی سیاسی تا دەوامی فەرمی حکومەت لەگەڵ دەسەڵات بێت و دەسەڵاتدار بێت بە فعلی پاش تەواو بوونی دەوامی فەرمی خۆی وەکو ئۆپۆزسیۆن نیشان بدات دژایەتی ئەو حکومەت و پەڕلەمانە بکات کە خۆی بەشێکە تێیدا،لەکاتێکدا دەتوانێ سەرنج و ڕەخنەی خۆی لە کۆبوونەوە فەرمیەکان لەناو حکومەت و پەڕلەمان نیشان بدا ،کە ئەمە ناکات جێی پرسیارە، نەک خۆڵ کاتە چاوی جەماوەر بیەوێت بیان گەوجێنێ ،چونکە ئەو جۆرە لایەنی سیاسی و کەسایەتیانە لەناو حکومەت و دەسەڵاتیش بن کە بینیان حکومەت لەبەرنامەکەی خۆی کە دەنگی پێدراوە وە ڕێکەوتنی لەسەر کراوە لێی لادەدا یان جێبەجێی ناکا ئەوکاتە پێویستە دوای ئاگادارکردنەوەی حکومەت جارێک و دووان و سێیان ئەتوانن هەڵوێست وەربگرن لە کۆبوونەوە فەرمیەکان پاشانیش بۆ شەقام ڕای بگەیەینن بڵێن ئێمە ئەکشێینەوە لەم حکومەتە چونکە بەرنامە و بەڵێنەکانی جێبەجێ ناکات نەک لە حکومەت بمێنەوە پلە و پایە و ئیمتیازاتی زۆر وەرگرن بێدەنگ بن بەڵام لەدوای دەوام خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن نیشان بدەن،ئەو جۆرە لایەنە سیاسی و کەسایەتیانە بە ئینتیهازی و بەرژەوەندی خواز و بێ بەرنامە لەقەڵەم دەدرێن .جەماوەریش چیتر بڕوای پێیان نابێت