پارتی دیموکراتی کوردستان حیزبێکی نیشتیمانی دیموکراتی و جەماوەریی دێرینە،نوێنەرایەتی بەرژەوەندەی چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان دەکات خاوەن جەماوەرێکی زۆرە لەکاتی خۆشی و تەنگانەدا خاوەن تۆڕێکی پەیوەندی دیبلۆماسی هەرێمی و نێودەوڵەتی باش و بەرفراوانە لەناوچەکە و جیهان حیسابی بۆ دەکرێت، دامەزراوە بۆ بەدەست هێنانی مافەڕەواکانی گەلی کورد سیاسەتێکی نیشتیمانی واقعی نەرمی هەیە هەمیشە لە عێراق بەشێک بووە لەچارەسەر هیچ کاتێک دانوسانی ڕەت نەکردۆتەوە بۆچارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد،پارتی لەعێراقیشدا واناسراوە کەهەموو کاتێک قەڵایەک بووە بۆ ئازادی خوازانی عێراق لەغەیرە کورد کەپەنایان بۆی هێناوە باشترین پاڵپشتی ئازادی خوازان و ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بووە ئەمە سیاسەتەش لەڕێبازی بارزانی سەرچاوەی گرتووە بۆی ماوەتەوە بەردەوامیشە لەسەری
پارتی هەمیشە خاوەن بڕیاری سیاسی سەربەخۆی خۆی بووە وە خاوەنی هەڵوێستی نیشتیمانی تایبەتی بووە لە کاتی خۆشی و ناخۆشی لەکاتی بێ هێزی و بەهێزی.
حکومەتی مەلەکی عێراق لەدوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە ،حکومەتە دیکتاتۆریەکانی کۆماری عێراقش لە ساڵی ١٩٥٨ تا ٢٠٠٣ شەڕی پارتی و بارزانی و کورد و کوردستانیان کردووە بەهەموو جۆرە چەکێکی مۆدێرن تەنانەت بە کیمیاباران و ئەنفالش نەک هەرنەیان توانیووە ڕێبازی پارتی وبارزانی بسڕنەوە بەڵکو بەهێز تریان کردووە نموونەش دانپێدانانی عێراق بە ئۆتۆنۆمی ساڵی ١٩٧٠ و سەرکردایەتی پارتی و بارزانی بۆ شۆڕشەکانی کورد و ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری بەغدا،لەبیرشمان نەچێت لەهەموو هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراق پارتی یەکەمی بێ ڕکابەر بووە و هەرواش دەماینێتەوە بەپشتیوانی جەماوەرە دڵسۆزەکەی ،پارتی بەهێز بێت کوردستان بەهێزدەبێت،عێراق بەهێز دەبێت چونکە پارتی ڕۆڵی سەرەکی بینیووە لە دابینکردنی ئەمن و استقرار لەعێراقی دوای ٢٠٠٣،لە بەچۆکدادانی داعش،لەپێکهێنانی حکومەتەکانی عێراقی ٢٠٠٥ تا ٢٠٢٣ ،کەلەسەر دەستی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی پێک هاتووە .
باشتر وایە بۆ لایەنە سیاسیەکانی عێراق بۆ حکومەتی عێراقیش دەستی برایەتی و تەبایی و ڕێککەوتن بۆ پارتی و بارزانی درێژ بکەن چونکە پارتی و بارزانی بەهەڕەشە و گوڕەشە بەشەڕ و ئاژاوە بەپیلان بە میلیشاد لەناو ناچێت مێژووی ١٠٠ ساڵەی ڕابردووش شاهێدە .نابێت سیاسەتوانانی عێراق مێژووی خوێناوی مێژووی شەڕ و ئاژاوە لەبیر بکەن بەڵکو دەبێت پەندی لێوەربگرن.
وەکو وتمان پارتی و بارزانی بەشێکن لەچارەسەر لە عێراق وە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانە کەخاوەن مافی ڕەوایە لەدەستورش مافەکان جێگیرکراون بۆیە بۆ عێراق و حکومەتەکەیی و لایەنە سیاسیەکانی عێراق و گەلانی عێراق و کوردستانش واباشترە هەموو ئەو ڕێکەوتنانەی لەنێوان هەولێر و بەغدایە جێبەجێ بکرێن و دەستور جێبەجێ بکرێت دان بەمافەکانی گەلی کوردستان بنێن کێشە بەناو هەڵواسراوەکان بەتایبەتی مادەی ١٤٠ و بابەتی نەوت و غاز و بودجە و موچە بەگوێرەی یاسا و دەستور چارەسەر بکەن سەرکەوتن لێرەدایە بۆ هەموو لایەک سووت بەخشە ،ئەگینا بەپیلان وئاژاوە بە گەمارۆی ئابووری و بڕینی موچە و بودجە بەدرۆن و هەڕەشە و گوڕەشە،باروودۆخی عێراق باش نابێت بەڵکوو بەرەوو خراپی ئەڕوات،هیوادارم حکومەتی عێراقی،لایەنە سیاسیەکان،کەئێستا لەگفتووگۆن لەگەڵ هەولێر بگەنە ڕێککەوتنێکی باش لێی باشگەزنەبنەوە ڕێگری بکەن لەدەست تێوەردانی دەرەکی و ئەو خەڵک و لایەنانەی ئەیانەوێ هەولێر بەغدا ڕێک نەکەون،چونکە دەرفەت هەمووکاتێک بەئاسانی نایەتە پێشەوە بۆیە پێویستە ئەم دەرفەتە لەدەست نەچێت.