دواین هەواڵ

لەعێراق جگە لە پێنج پارێزگاکەی کوردستان

‌دژوار فایەق

25/03/2024

لەعێراق جگە لە پێنج پارێزگاکەی کوردستان کەرکوک سلێمانی ،هەولێر،دهۆک،هەڵەبجە،کورد لە بەغدا و موسڵ بەزۆری و لە دیالە و سلاح الدین ـش هەن،ئەگەر کورد لەو شارانە داوای پۆستی پارێزگار بکا بەڕاشکاوی پێی دەڵێن ئێوە کەمینەن لەم شارانە عەرەب زۆرینەیە و دەبێت پارێزگار عەرەب بێت،بۆیە هەر بەم مەنتقەی ئەوان وەڵام دەدەینەوە دەڵێین کەرکوک کوردستانیە و زۆرینەی کوردە بۆیە ئێمەش ئەمانەوێ پارێزگار کورد بێت مافێکی ڕەوای خۆمانە.

ئێمە ئەڵێین مافی خۆمانە داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بکەین چونکە هەروەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا کەرکوک شارێکی کوردستانیە وە زۆرینەی کوردە ئەمەش بەڕاشکاوی دەردەکەوێ لەتۆماری ١٩٥٧ و هەموو بەڵگەکانی نێوخۆیی و مێژوویی دەرەکی گەورەترین بەڵگەش ئەو هەڵبژاردنانەیە کە لە عێراق کراوە لەدوای ٢٠٠٥ کە کورد زۆرینە بووە لەو دەنگدانانە.

ئێمە کە دەڵێن دەبێت پارێزگاری کەرکوک کورد بێت مەترسیەکی مێژوویمان هەیە لەوەی ئەگەر غەیرە کورد بێت بەتایبەتی عەرەب ئەوە دەسکاری دیمۆگرافیایی کەرکوک دەکرێت وەکو لەدوای ٢٠١٧ەوە دەستی پێکردۆتەوە بەڵام ئەو پارێزگارە کوردیش بێت دەسکاری دیمۆگرافیا ناکرێ چونکە کورد کەرکوک بەشاری برایەتی و پێکەوە ژیان ئەزانێت پرەسنیپەکانی دیموکراتی و مافی مرۆڤ ئەپارێزیت. لەڕاستیدا جگە لەپۆستی پاريزگار کە گرنگە پۆستی تری سیادی هەیە پۆستی گرنگی خزمەتگوزاری و ئەمنی و لەشکری هەیە پێویستە ئەوانیش لەسەر نەتەوە و پێکاتەکانی کەرکوک دابەش بکرێن بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەبەر ڕۆشنایی ڕێژەی دانیشتوان و قەوارەی هەر نەتەوە و پێکاتەیەک بەگوێرەی داتا و یاسا و ڕێسا بەڵام دەبێت لەگەڵ ئەوەش ڕێژەی فەرمانبەرانش نەک تەنها بەڕێوبەرەکان،لە فەرمانگەکان چاک بکرێت و هەموار بکرێتەوە ئەویش بەڕێژەی دانیشتوان بێت،چونکە بەڕاستی کورد غەدرێکی زۆری لێ ئەکرێ بەتایبەتی لەدام و دەزگا سیادی و گرنگەکانی پارێزگاکە.

هەر لەبەر ڕۆشنایی بنەماکانی دیموکراسی و ڕێزگرتن لەماف و بەرژەوەندی هەموو پێکاتەکانی کەرکوک پێویستە لەهەرشارەدێـیـەک،شارۆچکەیەک،تا ئەگاتە سەنتەری پارێزگا ،لەهەر شوێنێک لەمانە هەرنەتەوەیەک ڕێژەی دانیشتوانی زۆرینەبوو با سەرۆکی یەکەی ئیداری و شارەوانی لەو نەتەوەیە بێت پۆستەکانی تر بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتوان دابەش بکرێت لەگەڵ ڕەچاوکردنی ڕێژەی فەرمانبەرانی ناو فەرمانگاکەن نەک تەنیا بەڕێوبەرەکان. بۆ دامەزراندن و زەوی بەخشین و وەبەرهێنان پێویستە بۆ ئەو کەرکوکیانە بێت کە ناویان لە تۆماری ١٩٥٧ دا هەیە چ کورد یان عەرەب و تورکمان کلد و ئاشوری.

پێویستە خەڵکی کەرکوک لەهەموو پێکاتەکان نەرمی بەرامبەر یەک بنوێنن ڕێز لەبەرژەوەندی هاوبەش بگرن ڕێک بکەون لەسەر بەرنامەیەکی نیشتیمانی بۆ خزمەتکردنی هەموولایەک چونکە ئەوانە خەڵکی کەرکوکن و چارەنوسیان یەکە و شەریکن لەو شارە .

حکومەت و دامەودەزگاکانی ئیتیحادی پێویستە لەسەریان لەسەر ئەم بنەمایانە هاوکاربن بۆ پێکهێنانی ئیدارەیەکی نەتەوازن و باش کە خزمەتی هەموولایەک بکات. هەروەها پێویستە لەبەغدا و موسڵ و دیالە و سلاح الدین تەنانەت لە کوتش ڕێز لە قەوارەی کورد بگیرێ وە شەریک بێت لەدەسەڵاتی خۆجێتی لەهەموو بوارەکان. “

 

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP