دواین هەواڵ

عێراق‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی زەیدی: بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە تەکنەلۆژیای هاوچەرخ پەرە پێ دەدەین

هەرێم نیوز

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە نوێنەری کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی «ئێکسۆن مۆبیل» کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە، وەزیری نەوت و باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2026، بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندن، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هاوکاریی نێوان عێراق و کۆمپانیا ئەمریکییەکە کراوە لە چوارچێوەی ئامانجەکانی حکوومەت بۆ بەرنامەی ئابووری و وزە تاوەکو بەرهەمهێنانی نەوتی خاو زیاد بکەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە دا کە حکوومەت پلانەکانی بۆ فراوانکردنی کەرتی نەوت بەرەو پێشەوە دەبات لە بواری بەرهەمهێنان، هەناردەکردن و پاڵاوتندا، هاوکات جەختیشی کردەوە لەسەر خواستی بەغدا بۆ بەکارهێنانی باشترین تەکنەلۆژیای مۆدێرن و شارەزایی پێشکەوتوو.

 لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، زەیدی ڕۆشنایی خستە سەر کراوەیی حکوومەت بەرامبەر بە هاوبەشییە بەرهەمدارەکان و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە بازاڕی وزەی جیهانیدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP