دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی کەرتی گواستنەوە و نەوتی عێراق دەکات

هەرێم نیوز

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کرد کە دەستەی دەستپاکی دەستی بە وردبینی کردووە لە گرێبەستەکانی ناو کەرتی گواستنەوە و فڕۆکەخانەکان، بەهۆی گومانی پەیوەندیدارییان بە دابینکردنی پارە بۆ گرووپە چەکدارەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد کە دەستکاری لە گرێبەستەکانی وەزارەتی گواستنەوەدا دۆزراوەتەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی گرووپە چەکدارە لەیاسادەرچووەکان دەکات.

 هاوکات کەناڵی «العربیة» بڵاوی کردەوە کە لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی تایبەتن بەو گرێبەستانەی کەرتی گواستنەوە و پیشەسازیی سەربازی کە لەلایەن میلیشیای حزبوڵای عێراقییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، جگە لە بەردەوامیی لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەراگرتنی گرێبەستە نەوتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ.

لە لایەکی ترەوە، سەرچاوە ئاگادارەکان لە گفتوگۆکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایان کرد کە میلیشیای حزبوڵای عێراق لە بەرامبەر داماڵینی چەکدا، داوای پۆستە باڵاکانی وەبەرهێنانی لە پارێزگاکانی بەغدا و بەسڕە، دەروازە سنوورییەکان، و زیاتر لە 50 بەڕێوەبەری گشتی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP