دواین هەواڵ

عێراق‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی زەیدی: ڕێگە نادەین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بفەوتێت

هەرێم نیوز

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کرد و جەختی لە دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک دۆسیەی هاوبەش کرا کە لە پێشەنگیاندا خزمەتگوزاری، پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، و بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 بوون.

 سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە کە حکوومەت لە بەردەوامیدانە بە جەنگی دژی گەندەڵی و بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هاوکات داواشی لە پەرلەمانتاران کرد ڕۆڵی خۆیان لە پەسەندکردنی یاسا سەرەکییەکاندا بگێڕن.

لە بەرامبەردا، شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق پشتیوانیی فراکسیۆنەکەی بۆ هەوڵەکانی حکوومەت دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پابەندە بە دەستوور و یاساکان. 

شاخەوان عەبدوڵا ئاشکراشی کرد کە سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی جەختی کردووەتەوە کە ڕێگە نادەن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بفەوتێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP