دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بانکی ناوەندیی عێراق پشکی دۆلاری گەشتیاری بۆ سێ هەزار دۆلار زیاد دەکاتەوە

هەرێم نیوز

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دادانەوەی پشکی دۆلاری گەشتیارانی دەرکرد و بڕەکەی لە دوو هەزار دۆلارەوە (20 وەرەقە) بۆ سێ هەزار دۆلار (30 وەرەقە) بەرز کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2026، بەپێی بڕیارێکی نوێی بانکی ناوەندیی عێراق، پشکی دۆلاری گەشتیاری کە لە مانگی تمووزی ڕابردوودا کەم کرابووەوە، جارێکی دیکە گەڕێنرایەوە بۆ ئاستی سێ هەزار دۆلار.

جیاوازیی ئەم بڕیارە نوێیە لەگەڵ ڕێنماییەکانی پێشوو ئەوەیە کە گەشتیاران چیتر لەگەڵ هەر سەفەرێکدا ناتوانن پشکەکە وەربگرن، بەڵکوو وەرگرتنی دۆلاری گەشتیاری بە نرخی ڕەسمی دەکرێتە دوو مانگ جارێک.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP