هەرێم نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە ئاگادار کراونەتەوە وردبینی لە لیستی مووچەدا هیچ کێشەیەکی نییە و بڕیارە تەمویلی مووچە بنێردرێت.
ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "وەک هەموو مانگەکانی دیکە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە بۆ بەغدا نێردراوە. ئەوەی پەیوەستە بە ناردنی مووچەش لە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی عێراقدایە و ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن کە کەی تەمویلەکە دەنێرن."
وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵی
وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاشکراشی کرد: "وەکوو بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە، وردبینی لە لیستی مووچەدا کێشەی نییە و هیچ گرفتێک لە ناردنی مووچەدا نییە و دەنێردرێت."