دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان پشتگیریی خۆیان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی

هەرێم نیوز

پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت کرایەوە کە نوێنەرانی وڵاتان دەستخۆشییان لە هەنگاوی کاراکردنەوەی پەرلەمان کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2026، لە دەستپێشخەرییەکی دیپلۆماسیدا، د. ڤاڵا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ڕامی نووری، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا نەبی نادر قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمان، پێشوازی لە کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەو دیدارەدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمان بەگوێرەی ماددەکانی (46، 47، 48) لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992 و پەیڕەوی ناوخۆ کرد و ڕایگەیاند کە دوو ساڵ دواکەوتن لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پرۆسەی یاسایی هەبووە و مەترسیی لەسەر مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردبوو.

 ڤاڵا فەرید جەختیشی کردەوە کە کاراکردنەوەی پەرلەمان دژی هیچ لایەنێکی سیاسی نیست و لە بەرژەوەندیی تەواوی پێکهاتەکاندایە، داواشی کرد سەرجەم فراکسیۆنەکان بگەڕێنەوە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان.

لە لای خۆیانەوە، جێگر و سکرتێری پەرلەمان جەختیان لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستەبەرکردنی مافی پێکهاتەکان کردەوە.

 هاوکات کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان دەستخۆشییان لە هەنگاوەکە کرد و هیوایان خواست پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەرلەماندا پتەوتر بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP