هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ.
کەشناسیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە بەهۆی زیابوونی کاریگەریی نزمەپەستانی دەریای ناوەڕاست، لە دوای نیوەڕۆی سبەینێ پێنج شەممە ڕێژەی دابارین هەندێک جار زیاد دەکات و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
هاوکات ئاماژە بەوەش کرا کە ڕێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە، و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو کەی پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 2 تاوەکو 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکاندا بە ڕێژەی 3 تاوەکو 4 پلە نزمبوونەوە تۆمار دەکەن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24
سلێمانی: 23
دهۆک: 22
هەڵەبجە: 23
پیرمام: 21
چەمچەماڵ: 24
زاخۆ: 23
ئاکرێ: 23
گەرمیان: 25
حاجی ئۆمەران: 15