هەرێم نیوز
بەرێوەبەرایەتیی نەوت و کانیزاکانی سلێمانی لیستی ئەو بەنزینخانانەی بڵاو کردەوە کە سبەینێ پێنجشەممە بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری بەسەر ئۆتۆمبێلە ژمارە جووتەکاندا دابەش دەکەن.
سبەینێ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت.
بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو، بەنزین لەم 13 بەنزینخانەیەی خوارەوە بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە جووت بەردەست دەبێت:
دۆڵەڕووتی نموونەیی،هەڵەبجە لە تانجەرۆ، هەڵەبجە - فامیلی مۆڵ، پێشەوا، بەختیار، میلا، ئازادی، مژدە،کازیوە، شاوان، کانی گۆران، دایک (تایبەت بە خانمان)، بەکرەجۆ ئۆیڵ.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە هەردوو بەنزینخانەی «شاڵ ئۆیڵی سێ» و «هەڵوێست» لە چاوەڕوانیی یەکلاکردنەوەدان، و جەختیش کراوەتەوە کە لە ئەگەری دروستبوونی کەمیی بەنزیندا، گۆڕانکاری بەسەر لیستەکەدا دێت.