دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

محەمەد حاجی مەحمود: کۆمارییەکان بە شێوەیەکی خراپ دۆڕاندیان و پێشتر پێشبینیم کردبوو

هەرێم نیوز

محەمەد حاجی مەحمود لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆمارییەکان بە شێوەیەکی خراپ دۆڕاندیان، کە پێشتریش پێشبینیی ئەو دۆڕانەی کردبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، محەمەد حاجی مەحمود ڕایگەیاند کە هاووڵاتییانی ئەمریکا دەبێت دۆناڵد ترەمپ دادگایی بکەن و زیندانیی بکەن، چونکە بە وتەی ئەو، ترەمپ ئەمریکای وێران کردووە و ئێستا ئەمریکا بە بچووک، لاواز و زەلیل لە ناوچەکەدا دەردەکەوێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، محەمەد حاجی مەحمود هۆشداریی دا کە ئەگەر ئەمریکا چەکی ئەتۆمی دژی ئێران بەکار بهێنێت، ئێرانیش چەکێک بەکار دەهێنێت کە ڕەنگە ئیسرائیل لەسەر جوغرافیا بسڕێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP