دواین هەواڵ

جیهان‌

 48 خولەک پێش ئێستا

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ترەمپ قومارچییەکی دۆڕاوە و توانای بەجێهێشتنی مێزەکەی نییە

هەرێم نیوز
⠀
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پەیامێکی توند ئاراستەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات و تێیدا سەرۆکی ئەو وڵاتە بە قومارچییەکی دۆڕاو ناو دەبات کە خۆی بۆ قۆناغێکی نوێی جەنگ ئامادە دەکات.
⠀
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی 11ـی 2026، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە وەڵامی قسەکانی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە هۆکارەکانی شکستی حزبەکەیان لە هەڵبژاردنەکان، ڕایگەیاند کە قومارچییەکی دۆڕاو توانای ئەوەی نییە لە مێزەکە دوور بکەوێتەوە.
⠀
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سەرۆکی ئەمریکا ڕێگە خۆش دەکات بۆ قۆناغی دواتری جەنگ، ئەوەش لە کاتێکدایە کە واشنتن لە لێواری داڕماندایە بەهۆی ئەو سیاسەتانەی پەیڕەوی دەکات و تێیاندا بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دەخاتە پێشەوە.
⠀
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕاستەوخۆ ڕووی دەمی کردووەتە جێگری سەرۆکی ئەمریکا و داوای لێ دەکات واز لەو قسانە بهێنێت، هاوکات پرسیاری ئەوەی لێ دەکات کە بۆچی بەو قسانە ڕووبەڕووی سەرۆکەکەی نابێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP