دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ناچاربم سەرلەنوێ شەڕی ئێران دەکەمەوە تاوەکو نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند تا ڕادەیەکی زۆر ڕاستە کە بەهۆی جەنگی ئێرانەوە هەڵبژاردنیان دۆڕاندووە، بەڵام جەختیشی کردەوە ئەگەر ناچاریش بێت جارێکی تر سەرلەنوێ ئەو بڕیارە دەداتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە دا کە جەنگی ئێران بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆ ماوەیەکی کەم، کە ئەوەش کاریگەریی لەسەر ئاکامی هەڵبژاردنەکان دروست کرد.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا ڕوونی کردەوە کە لە درێژخایەندا پەنابردن بۆ بژاردەی سەربازی تەنیا وەڵام بووە، چونکە ناتوانرێت بە هیچ جۆرێک ڕێگە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی بدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP