دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

خامنەیی: گۆڕانکاریی حیزبەکان لە ئەمریکا هەڵوێستی واشنتن بەرامبەر ئێران ناگۆڕێت

هەرێم نیوز

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە هەرکەسێک ئومێدی بە گۆڕانکاریی هەڵوێستی ئەمریکا یان کەمکردنەوەی دوژمنایەتییەکانی هەبێت بەهۆی گۆڕانی حیزبەکانەوە، لە هەڵەیەکی گەورەدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2026، موجتەبا خامنەیی لە لێدوانێکدا هۆشداریی دا کە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا، کاردانەوەی ئێران زۆر فراوانتر دەبێت. 

ڕێبەری باڵای ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە ئامانجی ئەمریکا تەسلیمبوونی بێمەرجی گەلی ئێرانە، و هەر جۆرە سازشکردنێکیش دوژمن زیاتر هان دەدات بۆ زیاده‌ڕۆیی و هەڵگیرساندنی جەنگی نوێ.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، موجتەبا خامنەیی جەختی کردەوە کە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز و لەناوبردنی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا وەڵامێک بووە بۆ تاوانەکانی واشنتن لە «سێیەمین شەڕی سەپێندراودا».

 هاوکات روونی کردەوە کە دۆخی گەرووی هورمز ئەفسانەی «نەبەزینی ئەمریکا»ی بەتاڵ کردووەتەوە و لاوازیی ئەو حکوومەتانەشی دەرخستووە کە لەبری گەلەکەیان پشتیان بە هێزی دەرەکی بەستووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP