دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

بنیامین ناتانیاهۆ: یان ئێمە دەبین یان دەسەڵاتی ستەمکار لە تاران، یان لە ناویان دەبەین یان لەناومان دەبەن

هەرێم نیوز

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند که حکوومەتەکەی بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت و گورزێکی وێرانکەر لە ئێران دەدات، و جەختیشی کردەوە کە بژاردەی نێوان هەردوولا بریتییە لەوەی «یان ئێمە دەبین یان دەسەڵاتی ستەمکار لە تاران».

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (7)ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند که ئەگەر ئیسرائیل لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا هەنگاو نەنێت، ئەوا دۆخەکە بە جۆرێک دەبێت کە یان ئەوان لەناویان دەبەن یان ئەوان لەناویان دەبەن، و ئەوەش بڕیارێکە که دەبێت ئێستا دەنگدەران لەسەری بدەن.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش دا که لە بنەڕەتدا تاران پلانی دانابوو چەند بۆمبێکی ئەتۆمی دروست بکات بە مەبەستی لەناوبردنی ئیسرائیل و قڕکردنی گەلەکەیان، بۆیە ناچار بوون مامەڵە لەگەڵ ئەو مەترسییەدا بکەن و ئەوەشیشیان کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP