دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە: فوئاد حسێن هەڵوێستی جێگیری عێراقی بۆ پاراستنی ئاسایشی سعودیە دووپات کردەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند که فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییەکەی پێگەیشتووە و تێیدا هەڵوێستی جێگیری عێراق بۆ ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاكەکەی دژی ئاسایشی سعودیە دووپات کرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا لە پلاتفۆرمی «ئێکس» بڵاوی کردەوە که فوئاد حسێن سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانەی کردووە کە دەکرێنە سەر سعودیە و بە توندی کردنە ئامانجی دامەزراوە مەدەنییەکانی ڕەت کردووەتەوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵوێستی چەسپاوی حکوومەتی وڵاتەکەی دووپات کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە بەکارهوتن یان بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەر هێرشێک که هەڕەشە لە ئاسایشی سعودیە یان وڵاتانی تری ناوچەکە بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP