دواین هەواڵ

جیهان‌

 52 خولەک پێش ئێستا

دۆناڵد ترەمپ: تەنها ئەوە ماوە بڕیار بدەین چۆن بەسەر ئێراندا سەربکەوین

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند که واشنتن لەگەڵ ئێراندا زۆر بە باشی کارەکان ئەنجام دەدات و تەنها ئەوە ماوە بڕیاری کۆتایی لەسەر شێوازی سەرکەوتن بدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی پێویستە لەسەریان ئەنجامی بدەن تەنها بڕیاردانە لەسەر ئەو ڕێگەیەی دەیانەوێت سەرکەوتنی پێ بەدەست بێنن، ئایا بە شێوازێکی نەرمونیان سەردەکەون یان بە شێوازێکی تر.

ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە،  کە کارەکانیان بەرامبەر ئێران زۆر باش بەڕێوە دەچن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP