هەرێم نیوز
پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریاییی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند که سووپەرکەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار، کە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتبوو، بەهۆی بەرکەوتنی بە مینێکی دەریایی لە بەشی باشووری گەرووی هورمز تەقیوەتەوە و ئاگری گرتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هێزی دەریاییی سوپای پاسداران، ئەو سووپەرنەوتهەڵگرە لە کاتی هەوڵدان بۆ دەرچوون لە گەرووی هورمز لە ڕێڕەوێکی باشووریی نایاساییەوە، تووشی ڕووداوەکە بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە که کەشتییەکە سەرجەم سیستەمەکانی ڕادار و کەشتیوانیی خۆی کوژاندبووەوە و بەبێ گوێدانە هۆشدارییەکانی هێزی دەریایی، هەوڵی داوە بەو ڕێڕەوە نایاساییەدا تێپەڕێت، کە لە ئەنجامدا بەر مینێکی دەریایی کەوتووە و تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکەدا ڕووی داوە.
لە کۆتاییدا، هێزی دەریاییی سوپای پاسداران هۆشداریی داوە که خاوەن و دەستەی کارمەندانی سەرجەم کەشتی و کەشتیگەلەکان لە کەنداو و دەریای عومان بەرپرسیارن لە تێپەڕین بە ڕێڕەوە نایاساییەکاندا، و جەختی کردەوە که بە توندی و بە شێوازێکی یەکلاکەرەوە ڕووبەڕووی هەر جووڵەیەک دەبنەوە کە ئاسایشی گەرووی هورمز لە بەرچاو نەگرێت.