دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری گواستنەوە: لە ئاییندەیەکی نزیکدا دانانی تەکسیمەتر بۆ تەواوی تاکسییەکان دەستپێدەکات

هەرێم نیوز


ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی دابینکردن و دانانی سیستەمی تەکسیمەتر بۆ سەرجەم تاکسییەکان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و قەزاکان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست پێدەکات.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی 10ـی 2026، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم ئامێرەکان هاوردە کراون و گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان، لە ئێستاشدا تەنها چەند لایەنێکی کەمی تەکنیکی و هونەری ماون بۆ دەستپێکردنی کارەکانی دانانی ئامێرەکان لەسەر ئۆتۆمبێلەکان؛ هاوکات دیاریکردنی نرخی گەشتەکانیش بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی گواستنەوە لە پارێزگاکاندا ڕێکدەخرێت.
 
جێگەی ئاماژەیە، تەکسیمەتر سیستەمێکی ئەلیکترۆنی یان میکانیکییە لەناو تەکسییەکاندا دادەنرێت و کرێی دیاریکراوی هاتووچۆ لەسەر بنەمای دوو پێوەری سەرەکی دەپێوێت، کە بریتین لە مەودای بڕاو بەپێی کیلۆمەتر، لەگەڵ کاتی چاوەڕوانیی گەشتەکە بە خولەک.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP