هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کرد.
دیدار و تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە
لە کۆبوونەوەکەدا که باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئەمنی و گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا، و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، بەتایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی.
کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێ
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە هەوڵ و گفتوگۆکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.