دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی گرنگ دەردەکات؛ کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران دەبێتە پێنج قیست

هەرێم نیوز

لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەبەرچاوگرتنی دۆخی داراییی کەسوکار و بنەماڵەی خوێندکاران و قوتابیان، د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاری دا کە وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل و ئێواران) بە شێوەی پێنج قیست بدرێت بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەی کە لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەخوێنن.

ئاسانکارییە داراییەکان بۆ قوتابیان
ئەم بڕیارە نوێیە لە کاتێکدایە که پێشتر داشکاندنی ڕێژەی ٤٥٪ لە کرێی خوێندن بۆ قوتابیان ڕاگەیەندرا بوو، و ئێستاش لە ڕێگەی دابەشکردنی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران بەسەر پێنج قیستدا، ئاسانکارییەکی زیاتر بۆ دابینکردنی شێوازی پێدانی قیستەکان دەکرێت تاوەکو باری داراییی خێزانەکان سووکتر بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP