هەرێم نیوز
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتییانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد سەبارەت بە ئەگەری پەرەسەندنی لەناکاوی ئاڵۆزییە سەربازییەکان، داخستنی کایەی ئاسمانی و هەڵوەشاندنەوەی گەشتە فڕۆکەوانییەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی 10ـی 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی کرد لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدا بن، چاودێریی دواهەواڵەکان بکەن و کاتیهەرێم نیوز
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتییانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد سەبارەت بە ئەگەری پەرەسەندنی لەناکاوی ئاڵۆزییە سەربازییەکان، داخستنی کایەی ئاسمانی و هەڵوەشاندنەوەی گەشتە فڕۆکەوانییەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی 10ـی 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی کرد لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدا بن، چاودێریی دواهەواڵەکان بکەن و کاتی گەشتەکانیان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانییەوە پشتڕاست بکەنەوە؛ هاوکات بە وردی چاودێریی ڕەوشی هاتووچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر، سلێمانی، بەغدا و بەسرەدا بکەن، بەو پێیەی پێکدادانە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا دەکرێت بە شێوەیەکی لەناکاو و خێرا تەشەنە بسێنن.
لە بەشێکی دیکەی هۆشدارییەکەدا هاتووە کە ئەگەری هەیە ئێران و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، لەوانەش کۆمپانیا، دامەزراوە و بنکە پەیوەندیدارەکان؛ بەتایبەت کە پێشتریش دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و تەنانەت لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کراونەتە ئامانج.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییانی کردووە پابەندی ئەم ڕێنمایییە ئەمنییانە بن:
خۆبەدوورگرتن لە خۆپیشاندان و گردبوونەوە گشتییەکان.
دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی کە هێزە ئەمنییەکان بە چڕی تێیاندا بڵاوکراونەتەوە.
بەدواداچوون بۆ میدیا ناوخۆیییەکان و پابەندبوون بە ڕێکارەکانی دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار.
گرتنەبەری وریاییی زیاتر لە نزیک باڵیۆزخانە، کۆمپانیا و دامەزراوە ئەمریکییەکان. گەشتەکانیان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانییەوە پشتڕاست بکەنەوە؛ هاوکات بە وردی چاودێریی ڕەوشی هاتووچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر، سلێمانی، بەغدا و بەسرەدا بکەن، بەو پێیەی پێکدادانە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا دەکرێت بە شێوەیەکی لەناکاو و خێرا تەشەنە بسێنن.
لە بەشێکی دیکەی هۆشدارییەکەدا هاتووە کە ئەگەری هەیە ئێران و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، لەوانەش کۆمپانیا، دامەزراوە و بنکە پەیوەندیدارەکان؛ بەتایبەت کە پێشتریش دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و تەنانەت لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کراونەتە ئامانج.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییانی کردووە پابەندی ئەم ڕێنمایییە ئەمنییانە بن:
خۆبەدوورگرتن لە خۆپیشاندان و گردبوونەوە گشتییەکان.
دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی کە هێزە ئەمنییەکان بە چڕی تێیاندا بڵاوکراونەتەوە.
بەدواداچوون بۆ میدیا ناوخۆیییەکان و پابەندبوون بە ڕێکارەکانی دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار.
گرتنەبەری وریاییی زیاتر لە نزیک باڵیۆزخانە، کۆمپانیا و دامەزراوە ئەمریکییەکان.