دواین هەواڵ

عێراق‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی نەوتی عێراق: تێکڕای هەناردەی نەوت گەیشتووەتە زیاتر لە 3.4 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا

هەرێم نیوز

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە تێکڕای هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی گەیشتووەتە زیاتر لە ٣.٤ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و سەرەڕای دۆخی جەنگ لە گەرووی هورمز، پرۆسەی هەناردەکردن بەردەوامە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی 10ـی 2026، باسم محەممەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی هەواڵەکانی عێراق (واع) ڕایگەیاند، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

 ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم هەناردەکردنە لە ڕێگەی گەرووی هورمز، بەندەری جەیهانی تورکیا و سووریاوە ئەنجام دەدرێت.

وەزیری نەوت ڕوونیکردەوە، سەرەڕای دۆخی جەنگ و گرژییەکان لە گەرووی هورمز، وەزارەتەکەیان لە ڕێگەی کۆمپانیای (سۆمۆ)ـوە توانیویەتی بۆ نۆیەمین مانگی لەسەریەک پارێزگاری لە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوت بکات.

 هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە وەزارەتی نەوت لە هەوڵدایە تواناکانی هەناردەکردن زیاتر بکات بۆ دابینکردنی داهاتی دارایی زیاتر بۆ حکومەت، تاوەکو بتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات و سەرچاوەی دارایی پێویست بۆ خەرجییە جیاوازەکانی وڵات دابین بکات.

 لە کۆتاییشدا ئاشکرای کرد، کە نەوتی عێراق بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا، ئاسیا و ئەمریکا هەناردە دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP