دواین هەواڵ

جیهان‌

 38 خولەک پێش ئێستا

حووسییەکان کۆشکی سەرۆکایەتی لە عەدەن مووشەکباران دەکەن

هەرێم نیوز

حوویسییەکان کۆشکی سەرۆکایەتیی حکوومەتی یەمەنیان (کە لەلایەن سعودیەوە پاڵپشتی دەکرێت) لە شاری عەدەن مووشەکباران کرد و هاوکات هۆشدارییان دا کە ئاسمانی سعودیە سەلامەت نییە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، وتەبێژی سەربازیی بزووتنەوەی «ئەنساروڵڵا»ی حووسی هۆشداریی دا لەوەی بواری ئاسمانی و فڕۆکەخانەکانی سعودیە سەلامەت نین، کە ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ هەژمار دەکرێت.

لە لایەکی ترەوە، ئەمڕۆ گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە ڕایگەیاند که بە یارمەتیی هەندێک لایەنی هەرێمایەتی، حووسییەکان تەکنەلۆژیای پێشکەوتوویان بەدەست گەیشتووە، لەوانەش مووشەکی بالیستی، درۆن و بەلەمی خێرا.

گوتەبێژەکە ئاشکرای کرد که لە سەرەتای ئەم مانگەوە فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ریازی پایتەختی سعودیە 20 جار لەلایەن حووسییەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر، و لە نێوان ڕۆژانی 7 بۆ 11ی ئەم مانگەدا بەهۆی ئەو هێرشانەوە 17 کەس کوژراون و 333 کەسیش بریندار بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP