هەرێم نیوز
پارێزگارانی بانکی ناوەندیی عێراق و ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ساڵانەی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ڕێگەکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاریکارییە بانکییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی 10ـی 2026، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ساڵانەی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی (IMF)، عەبدولناسر هیممەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران لەگەڵ نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کۆبووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئیرنا کە بڵاویکردووەتەوە، لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە سەبارەت بە ڕێگەکانی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران ئاماژەی بە خاڵە هاوبەشە قووڵە مێژوویی، ئابووری و سیاسییەکانی نێوان ئێران و عێراق کردووە، و جەختی لە پێویستیی بەهێزکردنی هاریکارییە هاوبەشە دراوی و بانکییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە.
هەروەها پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند، سیستەمی بانکیی وڵاتەکەیان ئامادەیە بۆ گواستنەوەی ئەزموونەکانیان لە بوارەکانی بانکیدا بۆ عێراق بۆ سوودوەرگرتن لێی.