دواین هەواڵ

جیهان‌

 60 خولەک پێش ئێستا

سێرگی لاڤرۆڤ: مۆسکۆ هیچ ئاگربەستێک قبووڵ ناکات کە دەرفەت بە کیێڤ بدات خۆی ڕێکخاتەوە

هەرێم نیوز

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند که مۆسکۆ هیچ ئاگربەستێک قبووڵ ناکات کە ئامانج لێی دەرفەتپێدانی کیێڤ بێت بۆ خۆڕێکخستنەوە و بەدەستهێنانی چەکی زیاتر.  

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، سێرگی لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای بەشداریکردنی لە لووتکەی کۆنفرانسی هاریکاری و ڕێوشوێنەکانی متمانەسازی لە ئاسیا (سیکا) لە باکو، هەڵوێستی وڵاتەکەی خستە ڕوو و میدیاکانی ڕۆژئاوای تۆمەتبار کرد بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست.  

 لاڤرۆڤ جەختی لەوە کردەوە که مۆسکۆ هیچ پێشنیارێکی فەرمیی لەبارەی بەناو پلانی ئاشتیی ڕۆژئاوا وەرنەگرتووە، هەروەها ئاشکرای کرد که ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکیی سەرۆکی ئۆکرانیا چەندین جار گرێبەستی دیزلی ڕەتکردووەتەوە و پێی باشترە مووشەکی سیستەمی پاتریۆت وەربگرێت بۆ بەردەوامبوون لە ئامانجکردنی کەرتی وزەی ڕووسیا. 
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕوونی کردەوە که سەرۆکی ئۆکرانیا شەرعییەتی لەدەست داوە و بایەخ بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نادات، و ئاماژەی بەوەش دا که زێلێنسکی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپی کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP