دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: سەرکردەکانی ئێران کوژراون و کەس نایەوێت ببێتە سەرۆک

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێیدا سەبارەت بە دۆخی ئێران ڕایگەیاند کە لێکەوتەکانی کارکردنیان دژی ئێران کەمە و پرسەکە زۆر بە زوویی کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی 10ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد کە دوای کۆتاییهاتنی دۆخەکە نرخی سووتەمەنی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت، هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە بەڵێنیان بە لایەنی بەرامبەر دابوە کە هیچ یەک لە سەرکردەکانی ئێران نەکەنە ئامانج.

ترەمپ ڕایگەیاند کە سەرکردەکانی ئێران کوژراون و لە ئێستادا نازانن مامەڵە لەگەڵ کێ دەکەن، چونکە کەس نایەوێت ببێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە که وڵاتەکەی کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی کردووە و لە ئێستادا زیاد لە پێویست نەوت لەو ڕێگەیەوە دەردەهێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP