دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

بنیامین ناتانیاهۆ: دەبێت بۆ کۆتاییهاتنی تەواوی سیستەمەکە ڕژێمی ئێران بڕوخێنین

هەرێم نیوز

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بۆ کۆتاییهاتنی مەترسییەکانی ئێران دەبێت ڕژێمی ئەو وڵاتە بڕوخێنرێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە زۆرینەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا داوای هاوکاریی سەربازی لە ئیسرائیل دەکەن.

ئەمڕۆ چارشەممە، 14ـی 10ـی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی 14ـی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە ڕژێمی ئێران توندڕەو و هەوڵی زیندووکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و دروستکردنەوەی حزبوڵا و حەماس دەدات، بۆیە تاکە ڕێگە بۆ نەهێشتنی ئەم مەترسییانە ڕووخانی ڕژێمی ئێرانە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ناوبراو ئاشکرای کرد کە بە زەحمەت وڵاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان ئەوروپا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەدۆزیتەوە کە داوای هاوکاریی سەربازی لە ئیسرائیل نەکات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ناتانیاهۆ ڕەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە لە لایەک ناوبانگی ئیسرائیل لەکەدار دەکەن و لە لایەکی تر داوای سیستەمی دژەمووشەکیی «ئارۆ» و چەکی پێشکەوتوو دەکەن، جەختیشی کردەوە کە ئیسرائیل ئێستا بۆتە بەهێزترین دەسەڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکێک لە بەهێزترین وڵاتانی جیهان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP