هەرێم نیوز
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند کە ئامانجیان لە شەڕکردن ناچارکردنی دوژمنە تاوەکو ملکەچی داواکارییە ڕەواکانی گەلی ئێران بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی 10ـی 2026، محەمەد باقر قالیباف لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران ئاماژەی بەوە دا که بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە یەک کاتدا شەڕ و دانوستان دەکەن، واتە لە کاتی گونجاودا بە تەواوی هێزەوە شەڕ دەکەن و سەرکەوتنە سەربازییەکانیش دەگۆڕن بۆ سەرکەوتنی سیاسی و بەڵگەنامەی شکستی دوژمن.
ئاماژە بەوەش کراوە، ناوبراو جەختی کردەوە که مەبەست لەم ستراتیژییە بەشداریکردن نییە لە شەڕێکی بێکۆتایی، بەڵکو ئامانج ئەوەیە دوژمن ناچار بێت خۆ بەدەستەوە بدات یان شکست قبوڵ بکات لە بەرامبەر داواکارییە دادپەروەرەکانی گەلی ئێراندا.