دواین هەواڵ

عێراق‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

سەباح نوعمان: یەکەمین کاروانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە چەند مانگی داهاتوودا دەگاتە عێراق

هەرێم نیوز

سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە لە چەند مانگی داهاتوودا یەکەمین کاروانی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی دەگەنە وڵات و دەبنە گەرەنتییەکی پتەو بۆ پاراستنی سەقامگیری لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان.  

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی 10ـی 2026، سەباح نوعمان ڕایگەیان، که بەغدا لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بەرپەرچی هێرشە دەرەکییەکان دەداتەوە و بە لێپێچینەوەی یاسایی ڕێگری لە پشێوییە ناوخۆییەکان دەکات.  

ئاماژە بەوەش کراوە، گوتەبێژەکەی فەرماندەی گشتی جەختی لەسەر هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە و پێشمەرگەی بە بەشێکی سەرەکی لە پێکهاتەی ئەمنی و سەربازیی عێراق ناساند.  

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، نوعمان وێڕای پیرۆزبایی لە پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، جەختی لەوە کردەوە که هەماهەنگیی بەهێز و ئاڵوگۆڕی بەردوامی زانیاری لە نێوان هەردوولادا تاکە ڕێگەیە بۆ ڕێگریکردن لە تێکچونی سەقامگیریی ناوچەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP