دواین هەواڵ

عێراق‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

پڕۆژەیاسای پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

هەرێم نیوز

داواکارییە پەرلەمانییەکان بۆ بەردەوامبوون لەسەر پڕۆژەیاسای پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق سەریهەڵدایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی 10ـی 2026، عودەی عەواد،، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە پڕۆژەیاسای پلەبەندی مووچە بەم زووانە بۆ خوێندنەوەی یەکەم دەخرێتە ڕوو، دوای ئەوەی لەلایەن کوتلەی «الصادقون» لەگەڵ پسپۆڕان ئامادە کراوە و ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کراوە تا ڕێگری لە تانەلێدانی بگرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، عەواد جەختی کردەوە ئامانجی پڕۆژەکە بەهێزکردنی توانای کڕین و جێگیرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتە، هاوکات لیژنەی دارایی ئامادەیە گوێ لە تێبینییەکان بگرێت تاوەکو پێشنیارەکان لەگەڵ چوارچێوە یاساییەکان بگونجێنرێن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا، پەرلەمانتار عەبدولحەمزە خەفاجی ئاماژەی بەوە دا کە فەرمانبەرانی پلەی دەیەم تا پێنجەم مووچەی کەمیان هەیە کە لە نێوان 250 تا 300 هەزار دیناردایە، جەختیشی کردەوە کە دەبێت ڕێکارێک بگرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکان و هێنانەدی دادپەروەری لە نێوان فەرمانبەرانی وەزارەتە جیاوازەکاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP