دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی خوێندنی باڵا کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێوارانی بە ڕێژەی %45 کەم کردەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بڕیاری کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی لە زانکۆکان بە ڕێژەی %45 ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی 10ـی 2026، بەپێی نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە واژۆی دکتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە، بڕیار درا بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بە ڕێژەی %45.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم بڕیارە بەپێی هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاسپاردەکانی پێشوو دەرکراوە، و گشت قۆناغەکانی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران (بەیانیان و ئێواران) دەگرێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووه، بڕیاری کەمکردنەوەکە کرێی خوێندنی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆراش لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 دەگرێتەوە، کە ئەمەش هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر خوێندکاران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP