هەرێم نیوز
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند لەسەر تەقاندنی ئاڕ پی جییەک لە گوندی خاڵۆ بازیانی، چوار کەس دەستگیر کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی 10ـی 2026، بە بڕیاری دادوەری دادگای کەرکوک و بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی، چوار کەس کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ئاڕ پی جییەکیان نابوو بە ماڵێکەوە لە گوندی خاڵۆ بازیانی، لەلایەن پۆلیسی قەرەهەنجیر و پاسەوانی سنوورەوە دەستگیر کران.
ئاماژە بەوەش کراوە، تۆمەتبارەکان سبەی پێنجشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، ڕەوانەی دادگای کەرکوک دەکرێن بۆ ئەوەی ڕيکارە یاساییەکانیان بەرامبەر بگرنە بەر.