هەرێم نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و گفتوگۆ لەسەر دوو پرسی سەرەکی دەکات.
تاوتوێکردنی دۆسیەی بودجەی ٢٠٢٧ و شایستە داراییەکان
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا کە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، شاندی دانوستانکاری هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی داراییی عێراق دەربارەی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ دەخەنە ڕوو.
لێخۆشبوون لە سزای دواخستنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، تاوتوێکردنی پێشنیازێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە، کە تایبەتە بە لێخۆشبوونی ڕێژەی ٧٥٪ لە سزای دواخستنی پارەی بەشداریی مانگانەی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو خاوەنکارانەی کە لە ماوەی ٩٠ ڕۆژی کاردا سەرجەم قەرزەکانیان بە یەکجاری دەدەنەوە.