هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سەرجەم خۆراک و دەرمانی هاوردەکراو لە باجی گومرگی بێبەری بکات.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە خۆراک و دەرمانی هاوردەکراو لە باجی گومرگی بێبەش بکرێن.
ئاماژەی بەوەش کراوە، بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕێکەوتی 7ـی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە کاری پێ دەکرێت،، و ئەمەش لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی حکوومەتدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان بە نرخی گونجاو بۆ هاووڵاتییان.