هەرێم نیوز
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا ئاستی ئامادەباشیی جەنگیی هێزە چەکدارەکان بۆ بەرزترین ئاست بەرز بکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی 10ـی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کردووە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئامادەباشیی هێزە چەکدارەکان و لایەنە ئەمنییەکان.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردووەتەوە کە عێراق هەمیشە ڕێز لە سەروەریی وڵاتانی دیکە دەگرێت و هاوکات داوای پاراستن و ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی خۆیشی دەکات.