دواین هەواڵ

عێراق‌

 50 خولەک پێش ئێستا

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران دواهەمین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

هەرێم نیوز

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی دواهەمین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد و جەختیان لە گرنگیی ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی لە بەغدا کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی 10ـی 2026،  فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگەکانی پتەوکردنی هاوکارییە هاوبەشەکانی تاوتوێ کرد.

ئاماژەی بەوەش کراوە، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتوو کە هەردوولا بیروڕایان سەبارەت بەو ئامادەکارییانە ئاڵۆگۆڕ کردووە کە بۆ سازکردنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی لە ئارادان، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە بەغدا بەڕێوە بچێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، جەخت کراوەتەوە کە هەردوو وەزیر تیشکیان خستووەتە سەر گۆڕانکارییەکانی دۆخی ناوچەکە و پێداگرییان لەسەر گرنگیی گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ کردووەتەوە، وەک هەنگاوێکی بنەڕەتی بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP